سەردێڕ:

درۆنێک لە ئاسمانی کەرکوک خرایە خوارەوە

AM:11:02:29/08/2024

3720 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، درۆنێک لە ئاسمانی کەرکوک بە ئامانج گیراوە و پاش گڕکرتنی لە ئاسماندا، کەوتووەتە خوارەوە. فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکیش دەڵێت، لەلایەن هێزەکانیانەوە ئەو درۆنە خراوەتە خوارەوە.


ساڵح حزر فەرماندە لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک باسی لەوەکردووە، فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانیان لە ئاسمانی کەرکوکدا خستووەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکردووە، سەرچاوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نەزانراو بووە و نەزانراوە سەر بە کێ بووە، بە ئاڕاستەی باکووری کەرکوک رۆیشتووە و راستەوخۆ لەلایەن هێزەکانیانەوە کراوەتە ئامانج.

ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لەبەر ئەوە بووە هیچ مۆڵەتێکی فڕینی نەبووە لە ئاسمانی ناوچەکەدا و بۆیە راستەوخۆ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە خراوەتە خوارەوە.

لەدوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئاگر کەوتووەتەوە و هەرزوو لەلایەن بەرگری شارستانییەوە کوژێنراوەتەوە، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە دەستیان پێکردووە.














گەلەری