PM:08:04:25/08/2024
145132 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ رایگەیاند، وەزیرى دارایی عێراق وتى دواى پشووەکان موچە رەوانەى هەرێم دەکەن و ئەوەى بەرپرسە لە دواکەوتنى مووچە دەسەڵاتدارانى هەرێمن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرپرسن لە دواکەوتنی مووچە و نەناردنی لیستێکی راست بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتى کاربەڕێکەر تائێستا لیستى مووچەى مانگى
هەشتى رەوانە نەکردووە و دواتریش کە مووچە دواکەوت دەیخەنە ئەستۆی بەغدا.
ئەوەشی خستە روو، دەسەڵاتداران و حکومەتی ناشەرعی هەرێم بە دواخستنی مووجە سەلماندیان شکستیان هێناوە لە ئیدارەدانی حکومەت.
باسی لەوەش کرد، لەگەڵ ئتەیف سامی وەزیری دارایی عێراق قسەی کردووە و پێی وتووە، پارەی چەند وەزارەت و دەستەیەکیان ناردووە بۆ هەرێم و دوای پشووەکانی چەلەی ئیمام حوسێن پارەی هەموو وەزارەتەکان دەنێرن.
وتیشی، هەرێم دەتوانێت لیستی مووچەی مانگی هەشت بنێرێت بۆ بەغدا بەڵام لەبەر ئەوەی شکستیان هیناوە نەیان ناردووە و دواتر دواخستنەکەی ئەخەنە ئەستۆ بەغدا و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی وتووە لە لای ئەوانەوە تا کۆتایی مانگی ١٠ هیچ کێشەیەک لە مووچەی هەرێمدا نابێت بەڵام هەرێم بەردەوام لیستی هەڵە و جیاواز دەنێرێت.