سەردێڕ:

لەمساڵدا عێراق ١٠٠ تۆن زێڕی کڕیوە

PM:05:01:24/08/2024

1364 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئاماری فرۆشی زێر، لەمساڵدا لەناو ١٠ وڵاتدا کە زۆرترین زێڕیان کڕیوە، عێراق بە پلەی نۆیەم دێت، بەوپێیەی ١٠٠ تۆن زێڕی کڕیوە.


بەپێی ئامارەکانی لەم دواییانەدا بڵاو کراونەتەوە، لەنێوان ١٠ وڵاتدا کە زۆرترین زێڕیان کڕیوە، عێراق لە پلەی نۆیەمدا بووە.

لەو ئامارانەدا ئاماژە بەوەش کراوە، روسیا بە پلەی یەکەم دێت لەناو ئەو ١٠ وڵاتەی زۆرترین زێڕیان لەمساڵدا کڕیوە، بەوپێیەی هەزار و ٢٩٨ تۆن زێڕی کڕیوە.

ئەوەش خراوەتە روو، عێراق لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەکەدا دێت، بەوپێیەی ١٠٠ تۆن زێڕی کڕیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا زێڕ لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە و هەر ئۆنسەیەک بەرامبەرە بە دوو هەزار و ٥٣١ دۆلار.













گەلەری