سەردێڕ:

لەماوەی ١٦ رۆژدا؛ زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە

PM:12:40:22/08/2024

880 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ١٦ رۆژدا لە ١٠ دەروازەی سنووری عێراق هەرێمەوە، سێ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ٤٣٢ زیارەتکار هاتوونەتە ناو خاکی عێراق.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی ٦ـی ئەم مانگەوە سێ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ٤٣٢ زیارەتکار هاتوونەتە ناو خاکی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم ئەو کەسانە لەڕێگەی ١٠ دەروازەی سنووری کە ئەوانیش دەروازەکانی سەفوان، شەلامجە، شەیب، زرباتیە، مەنزەریە، قائیم، حاجی ئۆمەران، باشماخ، فڕۆکەخانە بەغدا و نەجەف، هاتوونەتە ناو خاکی عێراق.

ئەوەش خراوەتە روو، ژمارەی رۆیشتنەدەرەوە لە خاکی عێراق لە ٦ـی ئەم مانگە و لەو دەروازانەوە یەک ملیۆن و ٦٠١ هەزار و یەک کەس بووە.

ساڵانە لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێندا، ملیۆنان شیعە لە شارەکانی دیکەی عێراق و ئێرانەوە ڕوو لە کەربەلا دەکەن، کە حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب سێیەم ئیمامی ناو شیعەکانە لە کەربەلا.

ئیمام حسێن لەگەڵ شوێنکەوتووان و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە رووداوی ئەلتەف لە شاری کەربەلا لە ساڵی ٦٨٠ زایینی به‌رامبه‌ر ٦١ کۆچی، شەهید کراوە و لەوێ بەخاک سپێردراوە.













گەلەری