PM:01:09:20/08/2024
776 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، لەماوەی مانگی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە ١٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار هەناردەی ئەمریکا کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی تەمموزی رابردوودا و لە پێنج وڵاتی عەرەبییەوە، ئەمریکا ١٦ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار بەرمیل نەوت هاوردە کردووە کە بەهاکەی یەک ملیار و ٤١ ملیۆن دۆلار بووە.
باسی لەوەش
کردووە، سعودیە لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بووە کە لە ماوەی ئەو مانگەدا زۆرترین نەوتی
هەناردەی ئەمریکا کردووە، بڕەکەی زیاتر لە حەوت ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە
و بەهاکەی زیاتر لە ٦١٦ ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوەشی خستووەتە
روو، عێراق لە پلەی دووەمی لیستەکەدایە، بەوپێیەی شەش ملیۆن و ٥٠ هەزار بەرمیلی بە
بەهای زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتەکە کردووە.
راشیگەیاند، ئیمارات
لە پلەی سێیەم و لیبیا لە پلەی چوارەمی گرتووە، هاوکات کوەیت لە پلەی پێنجەمدا بووە.