وێستگەی پلەیسێرڤایلی کالیفۆڕنیی رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ ناوچەی عێراق گەرمترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمار کردووە. بەپێچەوانەشەوە لە هەرێم پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوەن.
بەپێی وێستگەی پلەیسێرڤایل، یەکەم ناوچە کە بەسڕەیە بەرزترین پلەی گەرمای لە جیهاندا تۆمارکردووە و گەیشتووەتە ٥٠.٥ پلەی سیلیزی.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەی
دووەم پارێزگای میسان و فرۆکەخانەی بەسڕەن، بە ٥٠.٤ پلەی سیلیزی، بەدوای ئەویشدا
پارێزگای ناسڕیە بە ٥٠ پلە و بەندەری فاو و ناوچەی رفاعی لە زیقار و سەماوە لە
موسەنا بە ٤٩.٣ پلەی سیلیزی لە ریزبەندییەکەدان.
لەلایەکی دیکەوە ناچەی "الکوت
الحي" نە ناوەڕاستی پارێزگای واست ٤٨.٩ پلە بووە، ناوچەی عەلی غەربی لە میسان
٤٨.٧ پلە بووە، ناوچەی بەدرە لە واست ٤٨.٥ پلە بووە.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسی
هەرێم رایگەیاندووە، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسی عێراقیش دەڵێت، سبەی دووشەممە، لە پارێزگاکانی بەسڕە،
زیقار، موسەننا و میسان بەرز دەبنەوە و دەگەنە ٥٠ پلەی سیلیزی، بەڵام تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە
پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێم لە چلەکاندا دەمێننەوە و ناگەنە ٥٠ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ
ئەمڕۆ:
هەولێر : ٤٣
سلێمانی : ٤٢
دهۆک : ٤٢
کەرکوک : ٤٦
هەڵەبجە : ٤٤
زاخۆ : ٤٣
سۆران : ٤٢
حاجی ئۆمەران : ٢٨
گەرمیان : ٤٧