PM:03:05:16/08/2024
592 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندن کاریان لەسەر دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردووە, لە پڕۆژەی دامەزراندندا بە یاسا ٥٪ـیان بۆ ئەو توێژە دیاری کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەنجومەنەکەیان بۆ دامەزراندنی کەسانی خاوەن بڕوانامە کاریان کردووە لەسەر دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە وەزارەتە جیاوازەکانی حکومەتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو ئەو پڕۆگرامانەی دامەزراندن کە لەلایەن ئەنجومەنی
راژەوە دەستی پێکردووە، وەک دامەزراندنی هەڵگرانی
بڕوانامە باڵاکان و سێ دەرچووی یەکەم و ئەو کارمەندانەی لە وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن،
بەپێی یاسا رێژەی ٥٪ــیان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دیاری کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە،
ئەنجوومەنی راژەی عێراق لە ماوەی ئەم مانگەدا بڕیاریداوە بە دامەزراندنی زیاتر لە
نۆ هەزار و ٥٧٠ کەسی خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.