سەردێڕ:

تەندروستی عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە عێراق تۆمارنەکراوە

AM:09:26:16/08/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە عێراق تۆمارنەکراوە. دەشڵێت، ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.


سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتیکی پەتای ئاوڵەی مەیمون لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار نەکراوە و وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەدواداچوون دەکات لەسەر هەموو پێشهاتەکان سەبارەت بەم نەخۆشییە لە عێراقدا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژى چوارشەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لە ئەفریقا بووەتە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستیی جیهانی و هۆشداری توندی دا بە وڵاتان هەتاکوو خۆیان لەو پەتایە بپارێزن.

ئاوڵەى مەیمون نەخۆشییەکى ڤایرۆسیی گواستراوەیە و دیارترین نیشانەکانیشى، دروستبوونى پەڵە لەسەر پێست و تای بەرز و سەرئێشە و پشت ئێشە و ئازاری ماسولکە و لەرزینە.













گەلەری