سەردێڕ:

گواستنەوەی عێراق: یەکەمین گەشتی هێڵی ئاسمانی بۆ تونس ئەنجام درا

PM:02:52:09/08/2024

1344 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراق لە بەغداوە بۆ تونس ئەنجامدرا و رۆژانی داهاتووش گەشتی بەرنامە بۆ داڕێژراویان دەبێت بۆ تونس.


ئەمڕۆ هەینی، مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵی ئاسمانی عێراق کاری کردووە بۆ کردنەوەی هێڵی گەشت کردن بۆ چەندین ناوچەی گرنگ لە وڵاتانی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراق لە بەغداوە بۆ تونس ئەنجامدرا و رۆژانی داهاتووش گەشتی بەرنامە بۆ داڕێژراویان دەبێت بۆ تونس.

باسی لەوەش کرد، هێڵێ ئاسمانی عێراق لە ئەمساڵدا داهاتێکی دارایی باشی بەدەستهێناوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٨٩٪ زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاوی کردەوە، لە مانگی رابردوودا ١٧٩ گەشتی ناوخۆ و ٤٤٨ گەشتی دەرەوە ئەنجامدراون و ژمارەی گەشتیارانیش ٢٧٢ هەزار و ٩٧٢ کەس بوون.













گەلەری