فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" رایگەیاند، توانیویانە دوو مووشەکی بالیستی و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان "درۆن"ـی حوسییەکان تێکبشکێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو مووشەک و درۆنێکیان لە دەریای سووردا تێکشکاندووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو دوو مووشەکە بالیستی و درۆنە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی
یەمەنەوە ئاڕاستەی چەند کەشتییەک کراون لە دەریای سووردا.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو هێرشانە هەڕەشەیەکی ئاشکران بۆ سەر
هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا و سەقامگیری
و ئاسایشی ناوچەکە تێک دەدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە رێگەی مووشەکی بالیستی و
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و
چەندین کەشتیی بازرگانیی وڵاتان لە کاتی تێپەڕبوونیان بە دەریای سووردا.