ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، بڕیاریاندا بە دامەزراندنی ٢٥٠ دەرچووی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر میلاکی وەزارەتەکان و دەستە و پارێزگاکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆکان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا بە دامەزراندنی زیاتر
لە ٢٥٠ دەرچووی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە وەزارەت و دەستە و پارێزگاکان.
ئەوەشی خستە روو، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری بەردەوام دەبێت لە دەرکردنی
بڕیاری دامەزراندن لە چەند رۆژی داهاتوودا چەندین بڕیاری دیکەی دامەزراندن دەر دەکەن.
لەماوەی نزیکی ٢٠ رۆژدا ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی عێراق بڕیاریداوە بە
دامەزراندنی زیاتر لە هەشت هەزار و ٧٥٠ کەسی خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی
زانکۆ و پەیمانگاکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ ساڵە لە هەرێم بە هەموو جۆرێک دامەزراندن
راگیراوە و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان هاتوونەتە سەر شەقام بۆداواکردنی
مافی خۆیان بەڵام جگە لە وەڵامێکی سارد و بەڵێنێکی بێ ئەنجام حکومەتی کاربەڕێکەر و
دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچیان بۆ دەرچوانی دانەمەزراو پێ نییە.