AM:12:00:29/07/2024
3364 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئەمریکا فرۆکەی بی ٥٢ـی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، بەرپرسانی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکاش دەڵێن، ناردنی فرۆکەکان بۆ پارێزگاری کردنە لە هەریەک لە سعودیە و ئوردن و بەشداری کردنی مانۆرێک بووە لەناوچەکەدا.
گۆڤاری سپەیس فۆرسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، دوو فڕۆکەی بی ٥٢ لە ٢٥ـی ئەم مانگەوە لە بنکەیەکی سەربازیی میخائیل کۆگالنیسیانۆی ڕۆمانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەوانە کراوە و دوای ٣٢ کاتژمێر لە ئوردن و سعوودیە نیشتوونەتەوە، گۆڤارە ئەمریکیەکە ئەوەشی نوسیوە، ئامانج لە هاتنی فرۆکەکان بۆ پارێزگارییە لە بنکە و سەربازانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەچەند رۆژی رابردودا دۆناڵد ترامپ کاندی بۆ سەرۆکایەتی
ئەمریکا رایگەیاندبوو، بەشێکی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ئەفغانستان دەکشێننەوە و ئەمە
یەکەم جار نییە فرۆکەکان بگەنە ئاسمان ناوچەکەم بەڵکو لە ساڵی ٢٠٢١ـدا دوو فڕۆکەی
دیکەی بی ٥٢ی ئەمریکی هاوشان لەگەڵ چەند فڕۆکەیەکی
جەنگی ئیسرائیل هاتونەتە سەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کە لەوکاتەدا سەرەتای دەستبەکار
بوونی بایدن و ماڵئاوای ترامپ بوو لە سەرۆکایەتی ئەمریکا.
فڕۆکەی بی ٥٢ توانای فڕینی بۆ ماوەی ٣٥ کاتژمێر
بە بەردەوامی هەیە و مەترسیدارترین جۆری فڕۆکەی
جەنگی بۆمبهاوێژی ئەمریکییە و مەودای دووریفرۆکەکە هەشت بزوێنەرە، ئەم فرۆکە بۆمبهاوێژە یەکەم فڕینی لە مانگی نیسانی
ساڵی ١٩٥٢ ئەنجامدا و لە ساڵی ١٩٥٤ـەوە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکادا بەکارهاتووە و جێگەی
فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی کۆنڤایر بی ٣٦ و بی ٤٧ـی گرتەوە، کە لە سەردەمی جەنگی
سارددا دروستکراوە کە پێویست بوو ڕێگری ئەتۆمی بکات، توانای هەڵگرتن و فڕێدانی 32
هەزار کیلۆگرام بۆمبی هەبووە.
ئەمەریکا لە هەموو جەنگێکدا ئەم فڕۆکەیە بەکارناهێنێت
و لە ٧٠ ساڵی رابردوودا تەنها شەش جار بەکاریهێناوە کە سێ جاریان لە عێراق
بوو، پێشتر سوپای ئەمەریکا فڕۆکەی بی ٥٢ـی زیاتر لەو جەنگانەدا بەکارهێناوە کە ویستوویەتی ئەنجامی جەنگەکە یەکلایی
بکاتەوە .