نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاند، بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە ناوچەیەکی دورەدەستی باشووری ئەسیوبیا ٢٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاند، بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە ناوچەیەکی دورەدەستی باشووری ئەسیوبیا ٢٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە پێشبینیش دەکەن ژمارەکە بگاتە ٥٠٠ کەس.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا
ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان بەردەوامن و دانیشتوانانی ئەو ناوچەیە بە کەلوپەلی سەرەتایی
و دەست داروپەرودووی زەوییە رووخاوەکان هەڵدەدەنەوە.
ئەوەشی خستە روو، گەڕان بەدوای
تەرمەکان و ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر زەوی بە خاوی بەڕێوەدەچێت و دانیشوان
ناجارن بە دەست چینێکی ئەستوور لە لمی سوور هەڵبدەنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان و
پێشبینی دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بگاتە ٥٠٠ کەس.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت رۆژی
دووشەممەش ٥٠ کەس بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە ناوچەی جوفا لە باشووری ئوسیوبیا
گیانیان لەدەستدا و