ئەمرۆ سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نۆ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند کەریم کابان، تێپەڕی ئەو هونەرمەندەی زیاتر لە ٧٠ ساڵ لە رێگەی هونەرەکەیەوە خزمەتی بە شاری سلێمانی و کوردستان کرد.
خێزانەکەشی دەڵێن، وەک پێویست خزمەت نەکرا و دەبوو ماڵەکەی
بکرێت بە مۆزەخانەیەکی هونەری و کلتوری و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەندی تیادا بوایە،
بەڵام لە ئێستادا ماڵەکەی بووەتە وێرانە.
کەریم کابان لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و
٩ ساڵ بەر لەئێستا دوای ئەوەی چەند سالێک بوو بە دەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند لەرۆژی
١٤ـی کانوونی دووەمـی ٢٠٢٦، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.