سەردێڕ:

کۆمپانیایەکی چینی خەڵاتی ئەو کارمەندانەی دەکات کە کێشی خۆیان دادەبەزێنن

AM:11:37:25/07/2024

2064 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی لە چین نزیکەی ١٤٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی لە سندوقێکدا تەرخانکردووە بۆ هاندانی کارمەندەکانی بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان، ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی لە سۆشیال میدیای وڵاتەدا دەگندانەوە پەیدا بکات و ستایشی کۆمپانیاکە دەکەن.


بەپێی هەوڵێکی ماڵپەری cnbcarabiaکۆمپانیای Insta360 کە بنکەکەی لە شاری شنژن لە پارێزگای گوانگدۆنگ لە باشووری وڵاتەکەیە، سەرەتای ساڵی ڕابردوو دەستپێشخەرییەکی دابەزاندنی کێشی دەستپێکرد.

لەو کاتەوە تا ئێستا ١٥٠ کارمەند بەشداریان لە پێشبڕکێکەدا کردووە و بەکۆی گشتی ٨٠٠ کیلۆ لە کێشیان دابەزاندووە.
بەپێی وتەی کۆمپانیاکە، نزیکەی ١٤٠ هەزار دۆلاریان بۆ پاداشتی ئەو کارە داناوە و 
شێوازی کێبڕکێکە بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت کە هەر جارێک ٣٠ کارمەند بەشداری دەکەن. کارمەندەکان دەکرێنە دوو گرووپ و هەندێکیان ١٠ کیلۆ و هەندێکیان ٥ کیلۆ لە کێشیان دادەگرن و پێویستە لەماوەی ٣ مانگدا ئەنجامی بدەن، بۆ هەر نیو کیلۆیەکیش ٥٥ دۆلاریان بۆ هەژمار دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا پێنج گەڕیان لە پێشبڕکێکە ئەنجامداوە، دەشڵێت،
 لەو وڵاتە خواستێکی زۆر لەسەر ئەو خۆراکانە هەیە کە یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی کێش و ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ کۆمپانیاکانی خۆراک کە بەشداری بکەن.














گەلەری