سەردێڕ:

بلینکن: رێککەوتنی ئاگربەست لەغەززە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن

PM:09:44:14/01/2025

1620 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر حەماس بە ئاگر بەستی غەززە و رێككەوتنی ئازادكردنی بارمتەكان رازیبێت، رێككەوتنەكە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسی عەرەبییە بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە، ئەگەر بزوتنەوەی حەماس بە ئاگربەستی غەززە و رێککەوتنی ئازادكردنی بارمتەگرتن رازی بێت، ئەوا رێككەوتنەكە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت بەجۆرێك كۆتایی بە جەنگی غەززە بهێنن کە بناغەیەکی ئاشتی هەمیشەیی دابڕێژێت هەروەك روونیكردەوە کە بنەماکانی ئەمەریكا ئەوەبوون کە حەماس لە کەرتی غەززە مەترسی بەردەوام بۆ سەر ئیسرائیل دروست نەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆک بایدن هەنگاوی خێرای ناوە بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش بە ئامانجی رێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگێكی ناوچەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 


 













گەلەری