سەردێڕ:

بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە زۆربەى گەشتە ئاسمانییەکان لە جیهاندا راگیران

AM:11:16:19/07/2024

11164 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بی بی سی رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی جیهانییەوە، زۆرینەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا راگیران و کاریگەری لەسەر فریکوێنسی ژمارەیەک لە میدیا نێودەوڵەتییەکان و سیستمە بانکییەکان هەبووە.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی بی بی سی بڵاویکردەوە، کێشەیەکی تەکنیکی لە سەرانسەری جیهاندا روویداوە و کاریگەری لەسەر هێڵە ئاسمانییەکان و میدیا و بانکەکان هەبووە.

 

ئەوەشی خستووەتە روو، زۆرینەی گەشتەکان لە سەرانسەری جیهاندا راگیراون و هێڵە ئاسنینەکانی وڵاتی بەریتانیاش بەهۆی هەمان کێشەوە لەکار کەوتوون.

باسی لەوەش کردووە، بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەوە فرکوێنسی چەند میدیایەکی جیهانی وەک سکای نیوزی ئینگلیزی راوەستاوە و پەخشی کەناڵەکەش تا ئێستا دەستی پێنەکردووە.

هاوکات لە فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا، تورکیا، ئیسپانیا و ئوسترالیا کێشە بۆ گەشتەکان دروست بووە گەشتەکان راگیراون و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئەمریکا داوای لە سەرجەم فڕۆکەکان کرد بنیشنەوە، بەهۆی کێشەکەوە و گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کێشەیەکی لە سیستمە جیهانییەکەیدا راگەیاند و کۆمپانیای کرۆودسترایکی ئاسایشی ئەلیکترۆنی رووبەڕووی کێشە بووەوە لە خزمەتگوزارییەکەیدا لەسەر ئاستی جیهان.


 













گەلەری