سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان

AM:08:34:15/01/2025

1804 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك بەزربووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٧٥ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٤ دۆلار و ٦٠ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.


هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە، نرخی زێڕی عەیارە ١٨ و ٢١ و ٢٢ دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە پێچەوانەی ئەوانی دیکە کەمێک بەرزبووەوە.

نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٦ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٧٢ هەزار دینارە.













گەلەری