چاوگێک لە گروپی چەکداری حوسییەکان رایگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکیان ئاڕاستەی پێنج ئامانج لە تەل ئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە گروپی چەکداری حوسییەکان بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکیان ئاڕاستەی تەل ئەبیب کردووە کە چواریان خراونەتە خوارەوە.
باسی لەوەش کردووە، سێ
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکەکە لەکاتی رۆشتنیان بەرەو ئامانجەکانیان خراونەتە خوارەوە
بەڵام فڕۆکەیەکیان ئامانجەکەی پێکاوە و گەیشتووەتە تەل ئەبیب.
زاکی هێلەر، وتەبێژی خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئیسرائیلی رایگەیاند،
بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەس بریندار بوون.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت
شەوی رابردوو، وتەبێژی گروپی چەکداری حوسییەکان رایگەیاند، پلانیان هەیە چەند
ناوچەیەکی تەل ئەبیب بە ئامانج بگرن.