سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری روسیا: ٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە

PM:12:53:18/07/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا راگەیاند، ٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیان لە ئاسمانی نیمچەدوورگەی کریمیا خستووەتە خوارەوە.


وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاوی کردەوە، سستمەکانی بەرگری ئاسمانی رێگرییان لە ٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا کردووە کە بەسەر خاکی کریمیادا رۆیشتوون و خراونەتە خوارەوە.

هاوکات، ئۆکرانیا ئەمساڵ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی روسیا چڕتر کردەوە، جگە لەو شارۆچکە و گوندانەی کە دەکەونە سەر سنووری روسیا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەری نێوان روسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراون و چەندین ناوچە شار و شارۆچەکە چۆڵکراون و ملیۆنان هاوڵاتیش لە ئۆکرانیا ئاوارە بوون.













گەلەری