سەردێڕ:

کۆشکی سپی: سەرۆکی ئەمریکا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

AM:09:46:18/07/2024

1492 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت، تەندروستی باشە.


کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ لاس ڤێگاس بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

لای خۆشیەوە، بایدن ئاماژەی بەوەکردوە، پشکنینی بۆ کراوە و لە ئێستادا هەست بە باشی دەکات.

پزیشکە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا تەنیا نیشانە سەرەتاییەکانی تێدایە.

لەلایەکی دیکەوە، هەر بەهۆی توشبوونی بە پەتای کۆرۆناوە، وتارێکی جۆبایدن لە لاس ڤێگاس هەڵوەشاوەتەوە.

توشبوونی بایدن بە کۆرۆنا لەکاتێکدایە، دوێنێ رایگەیاندبوو، ئەگەر رووبەڕووی کێشەیەکی تەندروستی ببێتەوە و پزیشکەکانی هۆشداری پێبدەن لەوەی ناتوانێت بەردەوام بێت لە کارەکەی؛ لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا دەکشێتەوە. وتبووشی، "دوای خۆم پێشنیار دەکەم کامالا هاریسی جێگرم بۆ ئەو پۆستە کاندید بکرێت".













گەلەری