سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا

AM:08:25:14/01/2025

1348 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ نزم بووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک نزم بووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٨ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ پێچەوانەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی ٣١ سەنت بەرزبووەوە.

هاوکات، دوای چەند مانگ، جارێکى دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی ٨٠ دۆلاری تێ پەراند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە نرخەکەی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.

ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى خاوبوونەوەى ئابورى چین، پێشبینیەکان بۆ خواست لەسەر نەوت لەلایەن رێکخراوى ئۆپێک و ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتییەوە کەمکرایەوە.













گەلەری