سەردێڕ:

تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا

AM:01:42:14/07/2024

21640 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، کەمێک لەمەوبەر و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هێرش کراوەتە سەر دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بریندار کراوە.


کەمێک لەمەوبەر و لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، تەقەی لێ کرا و هەوڵی کوشتنی درا.

لەکاتی وتارەکەی ترەمپدا، دەنگی چەند گولـلەیەک بیسترا و بۆ ماوەی چەند چرکەیەک ترەمپ کەوتە سەر زەوی، بە گوێرەی چەند ڤیدیۆیەکیش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ترەمپ تەنها گوێچکەی بریندار بووە.

هاوکات، راوێژکارێکی ترەمپ بە ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و لە ئێستادا ترەمپ لە شوێنی رووداوەکە دوورخراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ترەمپ بریندارە و "تا ئێستا نازانین دۆخی تەندروستیی ترەمپ چۆنە، نزا دەکەین کە سەلامەت بێت".

ئەو هەوڵەی کوشتنی ترەمپ لەکاتێکدایە، بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت، جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکەن.














گەلەری