سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی: کەمبوونەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی دروستکردووە

PM:12:12:13/07/2024

1076 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لەلایەن هاوڵاتییانەوە رووی لە کەمبوونەوە کردووە و ئەوەش کاریگەریی نەرێنی دروستکردووە. دەشڵێت، رۆژانە هەزار و ٧٠٠ کەس بەهۆی ڤیارۆسەکەوە گیانلەدەست دەدەن.


رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، تائێستاش ڤایرۆسى کۆرۆنا مەترسییە لەسەر تەندروستى هەزاران کەس لە جیهاندا و هەفتانە هەزار و ٧٠٠ کەس بەو ڤایرۆسە گیان لەدەست دەدەن.

رۆژنامەى ئیندیپێندەتنى بەریتانى لەزارى بەرێوەبەرى رێکخراوەکەوە ئاماژەى بەوەکردووە، پاشەکشەى زۆر هەیە لە خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە، بەتایبەتى لەناو نەخۆشخانەکاندا، بۆیە داوا لەو کەسانە دەکات کە بەرکەوتەى زیاتریان هەیە لەگەڵ خەڵکدا ڤاکسین وەربگرن.

لە بەهارى ساڵى ٢٠٢٣دا و دوای دوو ساڵ لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ رێکخراوى تەندروستى جیهانى نەمانى مەترسییەکانى کۆرۆناى راگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا و وردە وردە لەماوەی سێ مانگدا بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە و رێکاری توندی خۆپارێزی لە سەرجەم وڵاتانی جیهان گیرانە بەر و چەندین رۆژ و مانگ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی راگەیەنرا.

لەو کاتە بەدواوە ڤایرۆسەکە چەندین گۆڕاوی لێپەیدا بوو و بە چەندین شێواز تووشی مرۆڤەکان دەبێت.

بەپێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەدا، زیاتر لە ٧٧٤ ملیۆن توشبووی کۆرۆنا لە جیهاندا هەن و زیاتر لە حەوت ملیۆن حاڵەتی مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراون.













گەلەری