سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێشبینی دەکەین ژمارەی دانیشتوان ١٠ ملیار کەس تێپەڕێنێت

PM:05:56:12/07/2024

1168 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەپێی پێشبینییەکانیان لەماوەی ٦٠ ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوانی جیهان بۆ سەروو ١٠ ملیار کەس بەرز دەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ساڵی ٢١٠٠ ژمارەی دانیشتوانی جیهان نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.


بەپێی راپۆرتێکی تایبەت بە پێشبینی ژمارەی دانیشتوان کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ماوەی ٦٠ ساڵی دهاتوودا لە هەشت ملیار و ٢٠٠ ملیۆن کەسەوە گەشە بکات بۆ نزیکەی ١٠ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کەس.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی پێشبینییەکان، ساڵی ٢١٠٠ ژمارەی دانیشتوانی جیهان نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن کەس کەم دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا رێژەی مردن کەمی کردووە و کەسانی بەساڵاچوو لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییەکانی ساڵانی ٢٠٧٠ ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان ٦٥ ساڵ یان زیاترە لە ژمارەی کەسانی خوار ١٨ ساڵ زیاتر بێت.

باس لەوەش کراوە، هۆکارەکانی دابەزینی ژمارەی دانیشتوان لە داهاتوودا دەگەڕێننەوە بۆ دابەزینی ئاستی منداڵبوون، چونکە لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ١٩٩٠ منداڵی کەمتر لەدایک دەبن.













گەلەری