سەردێڕ:

٣٢ مین لوتکەی ناتۆ لە واشتنتۆن بەڕێوەدەچێت

PM:10:59:09/07/2024

1444 جار خوێندراوەتەوە

٣٢ مین لوتکەی ناتۆ لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بابەتی گەرمی لوتکەکەش جەنگی روسیا - ئۆکرانیا و فراونخوازییەکانی چین لە زەریای هێمندا دەبێت.


٣٢ مین لوتکەی ناتۆ لە یادی٦٥ساڵەی دامەزراندنیدا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایەنێت.

چاوەڕوان دەکرێت، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەڵێنەکانیان بۆ پشتگیریکردنی دارایی و سەربازی ئۆکرانیا دوپاتبکەنەوە لە بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی روسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە و پرسی لەشکرکێشی و باڵکێشانی کەشتییە جەنگییەکانى چین لە زەریای هێمن یەکێکی تر دەبێت لە بابەتە گەرمەکانی لوتکەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرکردە دیارەکانی ناتۆ خۆیان بە قەیرانی سیاسیدا تێدەپەڕن، لەوانە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە لەلایەن سەرکردەکانی دیموکراتەکانەوە لە ژێر گوشارێکی تونددایە بۆ ئەوەى لە خۆ کاندیدکردنى بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکشێتەوە.

لەلایەکى دیکەوە ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساش بەهۆی شکستی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی توشی شکستێکی گەورە بووە، هاوکات بۆ ستامەر سەرۆک وەزیرانە نوێیەکەی بەریتانیاش ئەمە یەکەم بەشداریکردنێتی لە لوتکەی ناتۆ و یەکەم ئەزمونی خۆى و حزبەکەى لە لوتکەى دەسەڵاتى وڵاتەکەى تاقیدەکاتەوە.













گەلەری