سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە نزمیدایە؛ ئەمڕۆ بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:10:40:13/03/2025

14876 جار خوێندراوەتەوە

زیاد لە چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی هەرێم تاڕادەیەک ناجێگیرە و چەند جارێک بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە چوار رۆژی رابردوو نرخەکەی ٤٠٠ دینار دابەزیوە.

دابەزینی بەهای دۆلار لەکاتێکدایە، ماوەیەک بەر لە ئێستا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردن و جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی عێراقدا.

 

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی کوردستان:

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

١٠٠ دۆلار = ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار

نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار

١٠٠ یۆرۆ = ١٥٧ هەزار دینار

نرخی پاوەن بەرامبەر دینار

١٠٠ پاوەن = ١٨٧ هەزار و ٥٠٠ دینار

نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار

هەزار کرۆن = ١١٥ هەزار دینار

نرخی تمن بەرامبەر دینار

یەک ملیۆن تمەن = ١٦ هەزار و ٢٥٠ دینار

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار

١٠٠ دۆلار = ٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار

نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار

 ١٠٠ دۆلار = ٣ هەزار و ٥٦٠ لیرە













گەلەری