سەردێڕ:

ئاستەنگەکانی بەردەم رۆژنامەنوسان

PM:06:40:05/03/2025
504 جار خوێندراوەتەوە
ئاوات جەمال ساڵح
+ -

رۆژنامەنووسان لە کوردستانی عێراق رووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە، لە زیندانی کردن، تۆقاندن، لێ گرتنەوەی زانیاری و توندوتیژی جەستەیی، بەتایبەتی لە کاتی ڕاپۆرتکردن لەسەر بابەت گەلێکی هەستیار وەک گەندەڵی یان ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.

ئەم کارانە کاریگەرییەکی هەستیاری لەسەر ئازادی ڕۆژنامەگەری دروستکردووە، وایکردووە زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان هەڵبێن !، خۆیان بشارنەوە!، یان واز لە پیشەکەیان بهێنن.!

بەم دواییانە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی "ئەمنستی" داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کار بکات کۆتایی بە هێرشەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری بهێنێت، تیشکی خستووتە سەر زیندانیکردنی ئارەزوومەندانەی و دەستدرێژی جەستەیی و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەی ڕۆژنامەنووسان.

ئەو جۆرە کارانەی کە لە هەرێمی کوردستان دەرهەق بە رۆژنامەنووسان دەکرێ، کاریگەرییەکی هەستیار و تۆقێنەری لەسەر ئازادی ڕادەربڕین هەبووە، زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان ناچاربوون هەڵبێن، خۆیان بشارنەوە، یان بە تەواوی دەستبەرداری ڕۆژنامەگەری بن.

لە بەرامبەر ڕوپەری ئازاد دا، میدیا چەند گەشە بکات، ستەمی دەسەڵات یان ئەو سیستمەی فۆبیای بە ئەرکی گران و بەرپرسیاری رۆژنامەنووس هەیە، هەمووکات لە سڕی سەرکوتکردن و نیازی نەبوونی رای جیاوازدایە، رایەک کە دەستکاری دۆسیەی هەستیار و ئاشکراکردنی بازرگانی بە دۆسیەی خەڵک بکات، لای ئەوان یان ناخوێندرێتەوە یان بە بێزراوی فڕێ دراوە، چونکە پشتاوپشتی دەسەڵاەتی حکومڕان، هەوڵی نوێ و سیستمی نوێ قبوڵ ناکات!

پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستن زیاد دەکەن، ئەمە نیگەرانییەکەیە، ئێستا کوردستانی عێراق بووەتە یەکێک لە ناوچە مەترسیدارەکان بۆ کارمەندانی ڕاگەیاندن، جگە لەوەی ژمارەیەک لەو کەسانەی بەهۆی پیشەکەیانەوە دەستگیرکراون، هەر چەند رۆژ جارێک هەواڵی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێک دەبێت بە ناونیشانی بڵاوکراوەی زۆرینەی میدیاکان و خەڵک بۆی سەرنج بۆ رۆژنامەنوسان.؟

گەلەری