سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:49:13/03/2025

16924 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنی بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٨ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.


نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٦ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٣ هەزار دینارە

 













گەلەری