سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی دوو بڵاوکرایەوە

PM:04:56:12/03/2025

18892 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر، لیستی مووچەی مانگی دوو(شوبات)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە ١٣ـی ئازار دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی سێشەممە ١٨ـی ئازار کۆتایی دێت.

هاوکات، بە گوێرەی لیستەکە، سبەینێ پێنجشەممە ١٣ ئازار:

مووچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیا باران دابەش دەکرێت.

یەکشەممە ١٦ ئازار:  

مووچەی وەزارەتەکانی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

دووشەممە ١٧ـی ئازار:

مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ و ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و تەندروستی، ناوخۆ.

سێشەممە ١٨ـی ئازار:

مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم و پێشمەرگە(دیوان، لیواکان) و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

 













گەلەری