سەردێڕ:

وتەبێژی یەکێتی: پێشنیازمان کردووە بۆ پارتی کە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەین

PM:06:27:12/03/2025

2200 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتی هەواڵێکی ئێن ئارتی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی داوای لە پارتی کردووە بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن بەڵام پارتی وەڵامی نەداونەتەوە.


ئەمرۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، داوایان لە پارتی کردووە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە یەک لیست بەشداری بکەن.

سەعدی پیرە لەبارەی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو ئەو گفتوگۆیانەی کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەکرێت، دەرگا بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان کراوەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد کە بافڵ تاڵەبانی داوای لە پارتی کردووە بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن.


 













گەلەری