سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی پارتی کرێکاران بووە گەنجترین پەرلەمانتاری مێژوویی بەریتانیا

PM:06:14:06/07/2024

2756 جار خوێندراوەتەوە

پاش سەرکەوتنی پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنی گشتیی بەریتانیا کە لە ٤ـی ئەم مانگە بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ پەرلەمانتارێکی پارتی کرێکاران بوو بە گەنجترین پەرلەمانتاری مێژوویی بەریتانیا.


سام کارلینگ؛ ئەو گەنجە ٢٢ ساڵەی ئەمڕۆ ٦ـی حوزەیران، وەک گەنجترین پەرلەمانتاری نوێی بەریتانیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژێردرا.

کارلینگ سەرکەوتنەکەی بە "بومەلەرزەیەکی سیاسی" ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد، "هیوادارم گەنجانی زیاتر هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی باڵا لە وڵاتدا بدەن".

وتیشی، بەشێک لە دەنگدەران سەریان سوڕماوە کاتێک بۆیان دەرکەوتووە کە خۆی بۆ پۆستی پەرلەمانتاری نوێی بەریتانیا کاندید کردووە.

ئەوەشی خستە روو، "ئێمەی گەنجان لەتواناماندایە گۆڕانکاریی گەورە دروست بکەین، هەربۆیە هیوادارام گەنجانی زیاتر بچنە ناو سیاسەتەوە و پۆستی باڵا بەڕێوە ببەن".

سام کارلینگ، سیاسەتمەدارێکی بەریتانییە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ـە، لە شارۆچکەیەکی گوندنشینی باکوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا گەورە بووە، لە کاتی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمان لە تەمموزی ٢٠٢٤، بووە بچووکترین پەرلەمانتاری بەریتانیا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، چواری ئەم مانگە پارتی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی گەورەترین شکستی بە پارتی دەسەڵات هێنا و حکومەتی بەریتانیای گرتە دەست، بەشێوەیەک حەوت ئەندامی سەرکەوتووی پەرلەمان بە جیاوازی ١٥ بۆ ٩٨ دەنگ توانیان کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دەبێت و بە جیاوازی کەم کاندیدەکان یەکلای دەکاتەوە.













گەلەری