سەردێڕ:

ئاردی سفر بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەكرێت

PM:06:01:14/01/2025

2676 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی کانونی دووەم کراوە، بڕیارە لە مانگی رەمەزان ئاردی سفر دابەشبکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق لەراگەیاندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی كانونی دووەمی ٢٠٢٥ كراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، كە دابەشكردنی ئارد لە ناوچە هەژارنشینەكانەوە دەست پێ دەكات، لەسەر بنەمای بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش، پارە تەنیا لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە وەردەگیرێت.

هەروەها، بڕیارە ئامادەكاری بکرێت بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزان ئاردی سفر دابەش بكرێت.

هاوکات، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، بریكارەكانی بەغدا و پارێزگاكان راسپێردراون بۆ جێبەجێكردنی رێكارە پێویستەکان بۆ دابەشكردنی بەشە ئاردەكە.

 













گەلەری