میدیاکانی ئێران ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێرانی راگەیاند و بەگوێرەى ئەنجامەکانیش مەسعود پزیشکیان زۆرترین دەنگى بەدەستهێناوە و لەدوای ئەویش سەعید جەلیلی دێت.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران تا کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو درێژکراوەتەوە و راستەوخۆش دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.
ئاماژەیان بەوەش
کرد، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران لەکۆى زیاتر لە ١٤
ملیۆن دەنگی جیاکراوە مەسعود پزیشکیان کاندید بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نزیکەی شەش
ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلیش لە دوای ئەو پێنج ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
هاوکات، هەریەک
لە محەمەد باقر قالیباف یەک ملیۆن و ٨٩١ هەزار دەنگ و مستەفا پور محەمەدی ١١١ هەزار
و ٩٦٧ دەنگی بەدەستهێناوە.
لای خۆشیەوە،
ئاژانسی تەسنیمی ئێران باسی لەوەکردووە، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران بەڕێژەی ٤١٪بووە و هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانیوە
زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بەدەستبهێنن، بەوهۆیەوە ئەگەر هەیە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری
ئێران بچێتە خولی دووەم.