سەردێڕ:

دوای ١٠ ساڵ؛ سکرتێری نوێی ناتۆ هەڵبژێردرا

PM:04:15:26/06/2024

1300 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، کەسێکی دیکە وەک جێنشینی پۆستەکەی هەڵبژێردراوە و لە یەکی تشرینی یەکەمەوە دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، یانس ستۆڵتربێتگ سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، دوای ١٠ ساڵ لە مانەوەی لە پۆستەکەیدا ناتۆ بڕیاریدا مارک روتە وەک جێگروەیەک بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ هەڵبژارد.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە تەواوەتی پەیوەندی بەو پۆستەوە نامێنێت و مارک روتە دەبیتە سکرتێری گشتی نوێی ناتۆ.

هاوپەیمانیەتی ناتۆ، هاوپەیمانییەکی سەربازی ئەوروپییە و لە نێوەندی جەنگی سارددا لەساڵی ١٩٤٩ بۆ بەرەنگاربونەوەی هاوپەیمانی 'وارشۆ' ی سەربە روسیا دروستکرا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی ئەوروپای رۆژئاوا بوو لە دژی یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ و هەموو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێز و ئامێری سەربازی تێیدا بەشدارییان هەیە و بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.

ناتۆ، لە ٢٨ ئەندام پێکهاتوە، کە هەریەکە لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کە گەورەترین هێزی سەربازی هەیە تیایدا، فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، ئایسلاند، ئیتالیا، لوکسومبورغ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال و بەریتانیا و لەساڵی ١٩٥٢وە تورکیا و یۆنان و ئەلمانیای رۆژئاوای پێشوو بەشدار بوون و لە ١٩٥٥ و جارێکی تر دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا لە ١٩٩٠ بوون بەئەندام تیایدا و لە ١٩٨٢ ئیسپانیا و چیک و مەجەڕ و پۆڵەندا لە ١٩٩٩ و بولگاریا لە ٢٠٠٤ بوون بەئەندام.

بەدەر لە ٢٨ ئەندامەکەی خۆی لە کۆبونەوەی لوتکەی لاتیفیا لە ساڵی ٢٠٠٦ داوایان لە بۆسنە و هەرسک و سربیا کرد کە بچنە ناو هاوپەیمانییەکەوە.













گەلەری