حکومەتى یۆنان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە لە ناوچە گەشتیارییەکانی یۆنان شەش گەشتیار گیانیان لەدەستداوە.
میدیاکانی یۆنان رایانگەیاندووە، پلەکانی گەرما لە یۆنان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی سێ گەشتیار گیان لەدەست بدەن، جگە لەوەش سێ گەشتیاری دیکە بێسەروشوێنن کە دووانیان فەڕەنسین و ئەوی دیکەیان ئەمریکییە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، تیمەکانی فریاگوزاری لەئێستادا سەرقاڵی
گەڕانن و گوماندەکرێت گیانیان لەدەست دابێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرجەم گەشتیارەکان بەساڵاچوون و بۆ بەسەربردنی
پشوو روویان لە یۆنان کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ لە یۆنان پلەکانی گەرما
گەیشتوونەتە ٤٨ پلەی سیلیزی و لە چەند ناوچەیەک ٤٨ پلەشیان تێپەڕاندووە.
بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما لە جیهاندا روویان لە
بەرزبوونەوە کردووە و بەشێوەیەکی زیاتریش وڵاتانی کیشوەری ئاسیای گرتووەتەوە. بە
جۆرێک لە هەفتەی رابردوودا بەرزی پلەکانی گەرما لە هیندستان تەنها لە ماوەی دوو
رۆژدا ٥٢ کەسی کوشت و زیاتر لە دوو هەزار جەڵتەی گەرماش تۆمارکرابوو.