PM:12:29:14/01/2025
5788 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەرێکەر لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە رێکارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان قورستر دەکات، بەجۆرێک هەر کەسێک کە بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت دەبێت بۆ ماوەی ٢١ رۆژ وانە بخوێنێت و ١٢ رۆژ ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، حکومەتی کاربەڕێکەر لە رێگەی وەزارەی ناوخۆوە بۆ هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، بە گوێرەی پرۆژەکە ئەو کەسانەی کە لە تاقیکردنەوەکاندا دەرناچن پێویستە بۆدوبارە کردنەوەی تاقی کردنەوەکە ٢٥ هەزار دینار بدەن لەکاتێکدا پێشتر تەنها پێنج هەزار دینار وەردەگیرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک کە مۆڵەتی شۆفێری دەر دەهێنێت پێویستە
٢١ رۆژ بۆ ماوەی ٤٥ خولەک وانە بخوێنێت و ١٢ رۆژیش دەبێت ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت ماوەی
٣٠ خولەک.
باسی لەوەش کردووە، وا بڕیارە پڕۆژەکە لە مانگی ٢ ی ئەمساڵ بکەوێتە
بواری جێبەجێکردنەوە.