PM:11:16:23/06/2024
2336 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی روسیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کەنیسەیەک و دوو کڵێسا و بازگەیەکی پۆلیس لە هەرێمی داغستانی روسیا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیەکش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی روسیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە شاری دیربێنتی هەرێمی داغستانی روسیا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش کرایە سەر کەنیسەیەک و دوو کڵێسا و بازگەیەکی پۆلیس.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی ئەو
هێرشە چەکدارییەدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا کە شەش کەسیان ئەفسەری پۆلیس بوون لەگەڵ
قەشەیەک، هەروەها ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستووەتە روو، دوو کەس لەو هێرشبەرانە
لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە کوژران و لە پاش هێرشەکە چەکدارەکان ئاگریان بەر داوەتە
کەنیسەکە و هەڵهاتوون.
باسی لەوەش کردووە، تاوەکو ئیستا
ناسنامەی چەکدارەکان ئاشکرا نەبووە و بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو چەکدارانەی هەڵهاتن
و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.