وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێرشێکیان بۆ سەر تیمی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی دۆنتیسک و خارکیڤ و لوگانسک ئەنجامداوە و لەو هێرشەدا زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لەڕێگەی هێزی دەریاییەوە هێرشێکیان بۆ سەر شوێنی مەشق و راهێنانی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی روسیا چەند پێگەیەکی گرنگیان کۆنترۆڵ کرد و چەندین
کەرەسەتی هێزەکانی ئۆکرانیایان کردە ئامانج لە ناوچەکانی دۆنتیسک و خارکیڤ و لوگانسک.
ئەوەشی خستە روو، لەو هێرشەدا زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستدا
و پێنج ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا.
لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢، هێزەکانی رووسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پوتنی
سەرۆکی رووسیا، هێرشیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە
و بەهۆیەوە هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، هاوکات
ناردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا
بەردەوامن.