AM:10:00:18/06/2024
6936 جار خوێندراوەتەوە
ساڵانە لە جەژنی قورباندا موسوڵمانان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە قوربانی دەکەن و لە هەندێک ماڵدا گۆشتێکی زۆر کۆدەبێتەوە. چۆن ئەو گۆشتە بە تەندروستی هەڵدەگیرێت تاوەکو کاتی ئامادەکردنی؟
حەسەن حسونە پسپۆڕی خۆراک لە ناوەندی نیشتیمانی میسری بۆ لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەکات، گرنگە لە بەفرگردا گۆشتەکە هەڵبگیرێت و لە کیسی جیاوازدا بەشە گۆشتەکان هەڵبگیرێن و هەموویان بەیەکەوە دانەنرێن، واتە بەشی هەر ژەمێک لە کیسێکی جیاوازدا بێت.
دەشڵێت، پێویستە خەڵک خۆیان لە هەڵگرتنی ئەو گۆشتە بەدوور
بگرن کە ئێسکی تێدایە، یان راستەوخۆ بەکاریبهێنن یان ماوەی هەڵگرتنەکەی زۆر کورت
بێت و بە زوویی بەکاربهێنرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، گۆشت دەتوانرێت بۆ ماوەی شەش مانگ لە بەفرگری
ئاساییدا هەڵبگیرێت، هەروەها ساڵێک لە سیستەمی ساردکەرەوەی نایترۆجیندا هەڵبگیرێت.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا کە باشترە لە رۆژانی جەژندا
گۆشتی مانگا و گامێش بخورێت، چونکە رێژەی چەورییان کەمترە لە بەرخ، هەروەها هەرسکردنیان
ئاسانە.