سەردێڕ:

ژنێک دوای ٤٣ ساڵ زیندانیکردن بێتاوان دەرچوو

PM:01:50:17/06/2024

7156 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ٤٣ ساڵ بە تۆمەتی کوشتن لە زینداندا بوو، دادوەرێک سزای هێمی تەمەن ٦٣ ساڵی هەڵوەشاندەوە و بێتاوان دەرچوو.


رایان هۆرسمان دادوەری ناوچەی لیڤینگستۆن لە ئەمریکا، دوای ئەوەی بەڵگەی تەواوی بۆ بێتاوانی ساندرا هێمی ٦٣ ساڵی لەبەردەستدا بوو، دوای ٤٣ ساڵ مانەوە لە زینداندا، سزای زیندانیکردنەکەی هەڵوەشاندەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە ساڵی ١٩٨٠دا حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەر هێمیدا سەپێنرا، لەکاتێکدا لەو کاتەی هێمی لای پۆلیس لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە، نەخۆشی دەروونی هەبووە.

ئەو دادوەرە ئاماژەی بەوەکردووە، هێمی کە ٤٣ ساڵی رابردووی لە زیندان بەسەربردووە، پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا ئازاد بکرێت، ئەگەر داواکاری گشتی بڕیاری دووبارە دادگاییکردنی نەداتەوە.

ئەم بڕیارەش دوای دانیشتنێکی بەڵگەیی لە مانگی یەکدا هات، کە تیایدا تیمی یاسایی هێمی چەند بەڵگەیەکیان خستەڕوو بۆ پشتگیریکردن لە دۆسییەکەی.

پارێزەرانی هێمی لە پرۆژەی بێتاوانی کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە بۆ دادوەری تاوان، دەڵێن ماوەی زیندانیکردنی هێمی، درێژترین ماوەی زییندانیکردنی بەهەڵەی ژنە لە ئەمریکادا.

پێشتر لەکاتی رووداوەکەدا هێمی بەهەڵە و بەهۆی هەبوونی نەخۆشییەوە دانی بەوەدا ناوە کەسێکی کوشتووە. دواتر لە ساڵی ١٩٨٥ دووبارە دادگاییکراوەتەوە و تاکە بەڵگە لە دژی هێمی بووبێت دانپێدانانە هەڵەکەی خۆی بووە و هیچ بەڵگەیەکی دیکە نەبووە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە هێمی تاوانەکەی ئەنجامدابێت.













گەلەری