سەردێڕ:

ئاگرەکەى کالیفۆرنیا فراوانتر بووە و تائێستا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە

AM:11:38:14/01/2025

2468 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرەکەى کالیفۆرنیا فراوانتربووە و کەشناسى ویلایەتەکەش دەڵێت، پێشبینى دەکرێت لە سبەینێوە خێرایی با کەمتر بێتەوە و ئەوەش یارمەتیدەربێت بۆ کوژانەوەى ئاگرەکە.


لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە ئاگرێکی گەورە باشوری کالیفۆرنیای گرتوەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوەو بە هۆیەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەست داوەو نزیکەی ١٦ کەسیش بێسەروشوێنن.

هەروەها زیانەکانیشى بە نزیکەى ١٥٠ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

هاوکات، کەشناسی ئەمریکاش دەڵێت بەهۆی خێرایی با بۆ ٨٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکداو بەردەوام بوونی تا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ، ناتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت. بەڵام پێشبینى دەکرێت دواى ئەو کاتە ئاراستە و خێراى با بگۆڕێت و ئەوەش هۆکاربێت بۆ کوژانەوەى ئاگرەکە.














گەلەری

‌بەپەلە