سەردێڕ:

ئەمریکا: دوای هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی یەمەن تیمی کەشتییەکی یۆنانیمان ڕزگارکرد

PM:12:11:16/06/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، تیمی کەشتییەکی یۆنانییان لە دەریای سور ڕزگار کردووە، لای خۆشیانەوە گروپە چەکدارەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر ئەو کەشتییەیان گرتە ئەستۆ.


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، تیمی کەشتی تۆتۆری یۆنانییان ڕزگارکردووە، کە لە ١٢ـی ئەم مانگە لە لایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە بە ئامانج گیراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشە لە نزیک بەندەری حودەیدە لە یەمەن ڕوویدا و بووە هۆی دزەکردنی ئاوێکی زۆر بۆ ناو کەشتییەکە و زیان بە ژووری بزوێنەری کەشتییەکە گەیشتووە، ئەمەش وایکردووە کەشتییەکە نەتوانێت لە گەشتەکەى بەردەوام بێت.

گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵى ڕابردووەوە بە دەیان هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور و گەرووی باب ئەلمەندەب و کەنداوی عەدەن ئەنجامداوە.













گەلەری