سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

AM:11:32:16/06/2024

6744 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، سبەى پلەکانى گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن و لە بەشێک لە ناوچەکان پلەکانى گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ و نزمترین پلەکان لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت بە ١٧ پلە و بەرزترینەکانیش لە گەرمیان دەبن بە ٤٧ پلە.

ئەوەشی خستەروو، خێرایی با مامناوەند دەبێت دەگاتە ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هەر سەبارەت بە کەشی سبەی، کەشناسى باسی لەوەشکرد، خێراى با هاوشێوەی ئەمڕۆ مامناوەند دەبێت و دەگاتە ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.













گەلەری