سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەبوون بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە

PM:10:51:13/06/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ژمارەی ئاوارەبوون بەراورد بە ساڵی رابردوو ٧٪ زیادی کردووە و تاوەکو کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ گەیشتە ١٢٠ ملیۆن کەس.


کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، ژمارەی پەنابەران و ئاوارەبوون بەهۆی جەنگ و ناچارییەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و بەرارود بە ساڵی رابردوو ٧٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٢٠ ملیۆن ئاوارە.

ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی ٣٢ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی نالەباری ژیانیانەوە لە دۆخێکی هاوشێوەی پەنابەریدا ژیان بەسەردەبەن، نزیکەی شەش ملیۆن کەسیش پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش ژمارەی پەنابەر سێ هێندە زیادی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، یەک کەس لە هەر ٦٩ کەسێکدا ئاوارەبوون بەوپێیەش ١.٥٪ـی دانیشتووانی جیهان ئاوارەن. لە کاتێکدا دە ساڵ لەمەوبەر بە نزیکەی یەک کەس لە هەر ١٢٥ کەسێک ئاوارەبوون.













گەلەری