وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦ هەزار و ٨٠١ کەس.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسڕائیل، ٣٦ هەزار و ٨٠١ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨٣ هەزار و ٦٨٠ کەسیش بریندار بوون.
هاوکات،
بەپێی میدیا جیهانییەکان، ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئیسڕائیلدا بۆ سەر کەمپی نوسیرات لە کەرتی
غەززە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەو هێرشەدا سوپای ئیسڕائیل توانی چوار بارمتە رزگار بکات کە لە رۆژی ٧ـی
تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە لەلایەن حەماسەوە بەدیل گیرابوون.
رۆژی
رابردووش، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا ئیسڕائیل بخاتە ناو لیستی رەشی
ئەو وڵاتانەی زیان بە منداڵان دەگەیەنن بەهۆی ئەو زیانانەی بەر منداڵانی کەرتی غەززە
کەوتوون لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسڕائیل.
جەنگی نێوان
حەماس و ئیسرائیل لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە سەری هەڵداوە و ماوەی
زیاتر لە هەشت مانگە جەنگەکە بەردەوامە.