سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم: لەگەڵ عێراق لەسەر رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان رێککەوتین

PM:04:18:15/05/2024

2824 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەئامادەبونی شاندی هەریمی کوردستان کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەڕێوەچوو، دەشڵێت، " لەگەڵ عێراق لەسەر میکانیزمەکانی رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان رێککەوتین".


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوی کردەوە بەسەرپەرشتی محەمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان و وەزیری نەوت و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری کارەبا و تیمی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرە گشتیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بەئامادەبونی شاندی هەریمی کوردستان کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم لە خشتەکانی یاسای گشتی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ گفتوگۆی لەبارەوە کرا.ئەوش خراوەتە روو، لە هەردولاوە تێگەیشتنی هاوبەش و ئەرێنی هەبوو بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لە یاسای بودجەی ساڵی ڕابردوودا دروست بوون و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارە خشتەکانی یاسای بودجە بەجۆرێک هەموار بکرێتەوە کە ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە یاساکە پارێزراو بێت.

باس لەوەش کراوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای کارگێڕی دارایی و یاسای بودجەی گشتی عێراق.













گەلەری