سەردێڕ:

شوفێرانی بارهەڵگر لە سەر رێگەی سەرەکی سلێمانی – بازیان گردبوونەوە

AM:10:12:15/05/2024

1736 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، شۆفێرانی بارهەڵگر لە سەر رێگەی سەرەکی سلێمانی – بازیان گردبوونەوە، شۆفێرانی بارهەڵگریش باس لەوە دەکەن کە گیروگرفتێکی زۆریان بۆ دروستبووە لە بازگەکانی کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و بەهۆی نەبوون و کەمی سۆنەرەوە کێشە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان دروست بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لەسەر رێگەی سەرەکی سلێمانی - بازیان گردبوونەوە. دەشڵێن، لە بازگەکاندا گرفت بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان دروست دەکرێت.

بەشێک لەو شۆفێرانە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، حکومتی کاربەڕێکەر بە چەندین شێواز پارەیان باج و پارەیان لێ وەردەگرێت و رێگەی هاتوچۆکردنییان لێ قەدەغە کراوە و ناتوانن بە ئاسانی کەلوپەلەکانیان لەنێوان شارەکاندا بگوازنەوە. دەشڵێن، "ئەگەر بمانەوێت بارێک لە سلێمانییەوە ببەینە هەولێر، لانی کەم سێ رۆژمان پێ دەچێت، لەکاتێکدا دووری رێگاکە تەنها چوار کاتژمێرە".
ئەوەشیان خستە روو، کێشەیەکی دیکە کە رووبەڕووی بارهەڵگرەکان دەبێتەوە لەکاتی گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان، نەبوون و کەمی وێستگەی سۆنەر و کێشە، کە چەندین کاتژمێر و هەندێک جار چەندین رۆژ لە نۆرەدا دەوەستن.
ئاماژەیان بەوەش کرد، ساڵانە پارەیەکی زۆری رێگەوبان و ژینگەیان لێ وەر دەگیرێت و دۆخی رێگەوبانەکانیش زۆر خراپە و تووشی چەندین رووداوی هاتوچۆ بوون.
ئیحسان سابر - سلێمانی













گەلەری