PM:09:47:14/05/2024
11420 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە، بەهۆی پچڕانی کارەبای وێستگەکانی ئاودێری تەواوی پڕۆژەکانی ئاو وەستاوە و داوا دەکەن هاوڵاتییان بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە، تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە کارەبای وێستگەکانی ئاودێری بەڕێوەبەرایەتییان پچڕاوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، بەهۆی پچڕانی کارەبا لەو وێستگەکانی ئاودێری ئاستی ئاو کەمبووەتەوە و بووەتە
هۆی وەستانی تەواوەتی پڕۆژەکانی ئاو.
ئەوەش
خراوەتە روو، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە و ئاو عەمبار
بکەن تاوەکو کێشەکە بەتەواوی چارەسەر دەکرێت.