سەردێڕ:

بە رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ؛ هەرێم گرفت بۆ ناردنی پارەی مووچە دروستدەکات

PM:08:06:26/07/2024

1916 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرێم ئامادە نییە داهاتی ناوخۆ رادەستی بە‌غدا بکات و تەنها داهاتی دوو مانگی خاڵەسنوورییەکانی رادەست کردوون کە ١٥٥ ملیار دینار بووە کە ناکاتە ٥٪ـی داهاتەکەى، ئەوەش نیگەرانى حکومەتى عێراقى لێکەوتووەتەوە.


لە شەش مانگی رابردوودا هەموو مانگێک بەغدا زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دیناری بۆ مووچە ناردووە و تێکڕاش پێنج ترلیۆن و ٧٠٠ ملیارى ناردووە، بەڵام هەرێم لە داهاتى ناوخۆ ١٥٥ ملیارى گەڕاندووەتەوە و نازانرێت باقى پارەکەى لەکوێیە و لەچیدا خەرجى کردووە.

بێجگە لە داهاتى ناوخۆ، بەپێى زانیارییەکان داهاتى نەوتى قاچاخ مانگانە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە، کەچی هەرێـم ئامادە نییە داهات رادەستی بەغدا بکات و مووچەشی پێ دابەش بکات و لە رێگەی رادەستنەکردنی داهاتی ناخۆوە گرفت بۆ ناردنی مووچە لە بەغداوە دروست دەکات.

لای خۆشیەوە، لە ماوەی رابردوودا، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێم دەبێت ٥٠٪ـی داهاتی نانەوتی رادەست بکات و پابەندى دەستوور و رێککەوتن بێت بۆ ئەوەى لەکاتى خۆیدا مانگانە پارەى مووچە بنێرن.













گەلەری